وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.
میدیا پارتی و یەکێتی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی ئایاری هیزە ئەمنییەکان هەرێمی کوردستان بنێرێت.
تا ئێستا مووچەی پێشمەرگە یەکلا نەکردووەتەوە و ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ،بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.