وەزیری پەروەردە: کارەبای بەردەواممان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکردووە



وەزیری پەروەردەی هەرێم راگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات و کارەبای بەردەوامیش بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابینکراوە.

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك لە وەزارەتەكاندا كردووە.

راشیگەیاند:” پێش لە جەژنی قوربان وەزیری كارەبای هەرێم لە سەردانێكیدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دەربڕی و كاركراوە كە كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دابینبكرێت”.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد
پێت تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد
باران بارین و هەوایەكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
دوات باران بارین و هەوایەكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر