باران بارین و هەوایەكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە و لەبەشێک ناوچەش ئەگەر تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت لەڕۆژی دوو شەممەوە بۆ کۆتایی هەفتەکە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی دابەزێتەوە ئەگەر هەیە لەهەندێ ناوچەی شاخاویش تا 5 پلە دابەزین بەخۆیەوە بینێ.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی هاتنی هەور بۆ سەر ناوچەکە ئەگەری چڕ بوونەوەی هەیە و لەئارادایه هەندێ کات تاکۆتایی هەفتەکە بەزۆریش سنوری ناوچەی شاخاوی هەولێر و ڕاپەڕین و بادینان له هەمبەر گونجانی بارودۆخ ئەگەر هەیە هەندێ شوێنی تریش بروسکە و بارانی کەم بیگرێتەوە.

وتیشی، “لە ئەمڕۆوە تاکۆتایی هەفتەکەش ئەگەری چالاک بوونی بای شەماڵ هەیە ناو بەناو بۆ سەرجەم ناوچەکان بەخێرایی 15 تا 25 کم لە كاتژمێرێكدا، کەخۆی دەبینێتەوە لەبای باکوور و باکووری خۆرئاوا، کەئەم بایە هۆکارە بۆ دابەزینەوەی پلەکانی گەرما لەچەند ڕۆژی داهاتوودا.

 

وەزیری پەروەردە: کارەبای بەردەواممان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکردووە
پێت وەزیری پەروەردە: کارەبای بەردەواممان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکردووە
دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە و كاتەكەی گۆڕا
دوات دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە و كاتەكەی گۆڕا
پەیوەندیدار