قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاسی هاووڵاتیانی سلێمانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پلانی قائیمقامیەت و هەڵمەتی پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە سلێمانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان دیاریكرابوو، كه‌مترین رووداو و سه‌رپێچی له سلێمانی تۆماركراو زۆرترین گه‌شتیاریش رووی له شاره‌كه كردووه.
ئاماژە بەوەشدراوە، به‌رله‌هاتنی پشووه‌كانی رۆژانی جه‌ژن، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و نوێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆبووه‌وه و پلانی پێشوازی له گه‌شتیاران و پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له رۆژانی جه‌ژندا دانرا، به‌پێی پلانه‌كه تیمی هاوبه‌ش دروستكرا بۆ رێگری له ئه‌نجامدانی قوربانی به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیمی ته‌ندروستی و ئه‌منی له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی تێدا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ناوچه گه‌شتیارییه‌كان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای كۆتایی هاتنی پشووه‌كانی جه‌ژن به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای فه‌رمانگه ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانه به‌راورد به رۆژانی جه‌ژنی ساڵانی رابردوو كه‌مترین رووداو‌و سه‌رپێچی له سلێمانی تۆماركراوه ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا زیاتر له (160)هه‌زار گه‌شتیار رووی له سلێمانی كردووه.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هاووڵاتیانی كرد كه هاوكاربوون له سه‌رخستنی كاری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو كه‌مترین سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌یش كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوو رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
هاوكات له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ركه‌كانیان و پاراستنی گیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران، قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هه‌ریه‌ك له ئاسایشی سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی، لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، به‌رگری شارستانی سلێمانی، هاتوچۆی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، گه‌شتوگوزاری سلێمانی، به‌شی زیاده‌ڕه‌وی و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌وقافی سلێمانی و یه‌كێتی زانایان دەكات.