ئەمڕۆ شەممە، قایمقامیەتی زیقار بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما سبەینێی کردە پشووی فەرمی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بڵاویکردۆتەوە تێیدا هاتووە، “ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا سبەی یەکشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشێک لە فەرمانگەکان پشووی فەرمی دەبێت”.
جەختیشی لەوە کردەوە، پشووەکە بانکەکان و ناوەندی تاقیکردنەوەکان ، زانکۆکان، بەشە خزمەتگوزارییەکان، ئەنجومەنی پارێزگا، و قایمقامیەت ناگرێتەوە.
شایەنی باسە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت شەپۆلێکی بەهێزی گەرما عێراقی گرتۆتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق پلەی گەرما بۆ سەرو 50 پلە بەرزبۆتەوە، و پێشبینیش دەکرێت بەرزتر ببێتەوە.