تیمی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ بەهاناوەچوونی حاجییان ڕەوانەكرا



هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنن، تیمەكانی تەندروستی بۆ بەهاناوەچوونی ئەو حاجییانەی لە ڕومادی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون ڕەوانەكراون.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵَ تەندروستی ڕومادی بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئەو حاجیانەی لەڕێگای ڕومادی لەکاتی گەڕاندنەوەیان بۆ شاری سلێمانێ تووشی ڕوداوی هاتووچۆبوون سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی ڕاسپێردران.

ڕاشیگەیاند، تمەكانی تەندروستی ڕەوانەكراون بەمەبەستی بەهاناوەچوونی بریندارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکانیان .

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ڕێی بەڕێوەبەرێتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و تیمە تەندروستییەکان و بەڕێوەبەرێتیی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانییەوە، لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی؛ بەپەرۆشەوە لە هەوڵی بەدەمەوەچوون و خزمەتکردنی هەموو ئەو بەڕێزانەدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی هەرێم، كە بە ڤیزەی گەشتیاری ڕۆیشتبوون بۆ حەج لە كاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادی وەرگەڕا و بەهۆیەوە 4 حاجی گیانیان لەدەستدا.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاگەیاند
پێت کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنی ڕاگەیاند
ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار