شەڕی ئۆکراین نزیک دەبێتەوە لە ساڵی دووەمی، ئایا ساڵی ٢٠٢٣ شەڕ کۆتایی دێت؟ ئایا هەردوو وڵات لە بەرەکانی شەڕدا دەمێننەوە یان دەچنە سەر مێزی دانوستان، یان شەڕ درێژ دەبێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
مایکل کلارک، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی لە بەریتانیا دەڵێت؛
هەموو ئەوانەی کە هەوڵیان دەدا وڵاتێکی دیکە لە پێدەشتە گەورەکانی ئۆراسیادا زاڵ بکەن، زستان لەوێ کۆتایی پێهێنان.
ناپلیۆن و هیتلەر و ستالین دەبوو بەردەوام سوپاکانیان لە زستاندا بجوڵێنن، ئەوەی ئێستا بەسەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیادا دێت ئەوەیە کە ئەو پرۆسەیەی ئەو سەرکردایەتی دەکات لە پاشەکشەدایە، هەر بۆیەش سوپاکەی دەستیکردووە بە چەسپاندنی خۆی و چاوەڕێی دەستپێکردنی هێرشە لە بەهاردا.
ئایا ساڵی ٢٠٢٣ شاهیدی کۆتایی هاتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەبێت؟
بە بۆچوونی مایکل کلارک، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی لە بەریتانیا هەردوولا پێویستیان بە پشووە، بەڵام ئۆکراینیەکان ئامێری باشتریان هەیە و تامەزرۆی هەنگاونان بەرەو پێشن، پێشبینی دەکەین کە بەردەوام بن لە فشارەکان، لانیکەم لە ناوچەی دۆنباس.
لە ناوچەکانی کرێمینا و سڤاتۆڤۆ، ئۆکراینییەکان نزیکە سەرکەوتوو بن لەپاشەکشە بە ڕووسەکان بۆ نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر نزیکی سنوورەکان، کە لە مانگی شوباتەوە تیایدا دەستیان بە لەشکرکێشی کرد.
کلارک دەڵێت؛ پەڕینەوە لە ڕووباری دنیپرۆ بۆ فشارخستنە سەر ڕێگا و هێڵی ئاسنی ڕووسیا بۆ ناو کریمیا کارێکی قورس دەبێت، بەڵام ناتوانرێت هێرشێکی لەناکاوی ئۆکراین ڕەت بکرێتەوە.
ئەو پێی وایە، ڕەنگە فاکتەری یەکلاکەرەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، هێرشی بەهاری ڕووسیا بێت، چونکە پوتین دانی بەوەداناوە کە ٥٠ هەزار کەسی نوێی دامەزراو پەیوەندییان بە هێڵی پێشەوە کردووە، ٢٥٠ هەزار دامەزراوی دیکەش بۆ ساڵی داهاتوو ڕاهێنانیان پێدەکرێت، هیچ ئاماژەیەک نییە جگە لە شەڕی زیاتر.
مایکل کلارک، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی لە بەریتانیا دەشڵێت؛ تاکە شتێک کە چاوەڕوان دەکرێت ئاگربەستێکی کورت و نائاساییە، پوتین بە ڕوونی ڕایگەیاندووە؛ ناوەستێت، ئۆکراینیش جەخت دەکات، کە شەڕ بۆ مانەوەی خۆی دەکات.
بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی لە بەریتانیا ئەوە دەخاتە ڕوو، کە ئۆکراین سەرکەوتوو دەبێت و تا بەهاری ٢٠٢٣ هەموو خاکەکانی بەدەست دەهێنێتەوە، ئەم پێشبینییەش لەسەر دوو هۆکار دامەزراوە:
-یەکێک لەو دوو هۆکارە، حەماسەت و ئیرادە و بوێری سوپای ئۆکراین و نەتەوەیی ئۆکراینە بەگشتیی کە لە مێژووی شەڕی سەردەمدا بێ وێنەیە.
-دووەم ئەوەیە، دوای ساڵانێک لە نەرمی نواندنی مامەڵەی ڕۆژئاوا لەگەڵ پوتین، ئێستا دڵنیایە لە گەورەیی ئەو تەحەدا مێژووییەی کە ڕووسیا نوێنەرایەتی دەکات.
مایکل کلارک، پێشبینی دەکات لە چەند مانگ یان هەفتەی داهاتوودا، میلۆتۆپۆل ناوجەرگەی شەڕێکی سەرەکی بێت، دوای کۆنتڕۆڵکردنی میلۆتۆپۆل، ئاسانکاری بۆ ئۆکراینییەکان دەگاتە دەریای ئازۆڤ، بەمەش پەیوەندییەکان و ڕێگاکانی دابینکردن دەبڕدرێن کە دەچنە نیمچە دوورگەی کریما، دوای پێشڕەوییەکانی ئۆکراین لەسەر زەوی، لە دانوستانە تەکنیکییەکانیشدا ڕێککەوتن لەسەر تەسلیمبوونی ڕووسەکان دەکرێت.
کلارک دەڵێت؛ ڤلادیمێر پوتین پێشبینی دەکرد ئۆکراین داگیر بکات بەبێ کاردانەوەی توند و دەستوەردانی بەرچاوی وڵاتانی دیکە، ئەم حیساباتە هەڵانە بووەتە هۆی ناکۆکییەکی درێژخایەن، کە کۆتاییەکەی دیار نییە.
بەبۆچوونی کلارک، زستان قورس دەبێت، چونکە ڕووسیا لە ڕێگەی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری، هەوڵدەدات توانای ئۆکراینیەکان تێکبشکێنێت، بەڵام ئۆکراینییەکان توانای نائاسایییان نیشانداوە لەسەر خاکەکەیان چەسپاو دەوەستن، هەرچەندە شەڕەکە بەردەوام بێت.
لەئێستادا ئەگەرەکانی دانوستاندن بە ناڕوونی ماونەتەوە، چونکە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی پێویستی بە گۆڕانکاری لە داواکارییەکانی لانی کەم لایەنێک هەیە، تا ئێستا ئەمە ڕووی نەداوە.. کەواتە شەڕ چۆن کۆتایی دێت؟
لەمبارەیەوە مایکل کلارک، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی لە بەریتانیا، دەڵێت؛ تێچووی ماددی و مرۆیی شەڕەکە دەتوانێت پابەندبوونی نوخبەی سیاسی ڕووسیا بهەژێنێت، گۆڕانکاریی لە ناوخۆی ڕووسیا ڕوودەدات.
ئەو شەڕانەی کە بە حیساباتی هەڵە سەریان هەڵدا، وەک شەڕی ڤێتنام بۆ ئەمریکا و شەڕی ئەفغانستان بۆ یەکێتی سۆڤیەت، هەمووی بەم شێوەیە کۆتایی هات؛ بارودۆخی ناوخۆ لەو وڵاتەدا گۆڕا، ئەمەش وایکرد، بژاردەکان بریتی بن لە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە یان دەرچوونێکی “شەرەفمەندانە” تاکە ڕێگەی دەربازبوون بێت، بەڵام ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆژئاوا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا بسەلمێنێت، سەرەڕای پەرەسەندنی فشارە ناوخۆییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕەکە.