پاسێكی حاجییانی هەرێم لە سعودیە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە پاسێكی حاجییانی هەرێم لە ڕێگەی مەككە بۆ مەدینە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و دەشڵێت: حاجییان سەلامەتن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا، پاسێکی هەڵگری حاجیانی کوردستان لەڕێگەی نێوان مەککە بۆ مەدینە، لەئەنجامی تەقینی یەکێک لەتایەکانی خۆی دەکێشێت بە بەربەستی نێوان شەقام.

ڕاشیگەیاند، “سوپاس بۆ خوا هەموو حاجیان سەلامەتن و بەپاسێکی یەدەگ ئێستا بەرێگاوەن بۆ کوردستان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی هەرێم، كە بە ڤیزەی گەشتیاری ڕۆیشتبوون بۆ حەج لە كاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادی وەرگەڕا و بەهۆیەوە 4 حاجی گیانیان لەدەستدا.

ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ناسنامەی ئەو حاجیانە ئاشکرا کرا کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
دواتر ناسنامەی ئەو حاجیانە ئاشکرا کرا کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار