کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دابیندەکرێت



لە هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا لوقمان سدیق سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و عه‌مید خه‌سره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێكهاتوو له‌ پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه‌ و كاره‌با و لێژنه‌ی مۆلیده‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپارد، ته‌واوی ئاسانكاری بۆ قوتابییان له‌ پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ئه‌نجام بده‌ن و كه‌شێكی له‌باریان بۆ دروست بكه‌ن.

داواشیكرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گه‌رما و وه‌رزی هاوین، كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ 328 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ بێ پچڕان دابین بكه‌ن و وێڕای دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ رێگری له ته‌واوی شێوازه‌كانی‌ گزیكردن بكرێت و ته‌واوی رێككاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان له‌مپێناوه‌دا جێبه‌جێ بكرێن.

 

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کە ژمارەیەک لە حاجییانی سلێمانی هەڵگرتبوو
پێت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کە ژمارەیەک لە حاجییانی سلێمانی هەڵگرتبوو
دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
دوات دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
پەیوەنیدر