دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن



لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پابەند دەکات دوو کاتژمێر ئینتەرنێت ببڕن.

ئەمڕۆ شەممە، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتمان ئاگادارکردووەتەوە کە لە سبەینێ یەکشەممەوە تاوەکو 17ی مانگی تەمموز، لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی هەیە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر  ئینتەرنێت ڕابگرن.

ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا کاژێر 06:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 08:00ی بەیانی دەبێت، واتە لە کاتی گەیاندن و دابەشکردنی پرسیارەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێش چوونە هۆڵی تاقیکردنەوە، پشکنین بۆ هەموو قوتابیان ئەنجام دەدرێت و هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی و زیرەک ڕێگەپێنەدراوە.

 

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دابیندەکرێت
پێت کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دابیندەکرێت
عێراق مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەکات
دوات عێراق مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەکات
پەیوەندیدار