وەزارەتی ئەوقاف: ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە سعودیە بە پاس دەگەڕێندرێنەوە



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو حاجیانەی بە ڕێگەی ڤیزای ساڵ گەشتی سعودیەیان کردبوو، رەزامەندییان بۆ وەرگیراوە و بە پاس بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی نوێنەری وەزارەتیان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ رەوشی ئەو ھاووڵاتییانەی بە ڕێگەی ڤیزای ساڵ گەشتی سعودیەیان کردووەو لە مەرزی عەرعەر گیریانخواردووە، لەئێستاشدا رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە لە ڕێگەی پاسی تایبەت لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی.

وەزارەتی ئەوقاف داوا لەو حاجیانە دەکات کە گیریانخواردووە، پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن بۆئەوەی پاسیان بۆ دابین بکرێت بۆ گەڕانەوەیان.

کۆتایی نەوەیەک
پێت کۆتایی نەوەیەک
سەرۆکی دەزگای لوتکە: ناردنی شاندی حکومی بۆ ئیتاڵیا پێویست ناکات و زیادە مەسرەفیە
دوات سەرۆکی دەزگای لوتکە: ناردنی شاندی حکومی بۆ ئیتاڵیا پێویست ناکات و زیادە مەسرەفیە
پەیوەندیدار