بەرگریی شارستانی هەرێم چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە مەلەکردن بڵاوکردەوە



بەرگریی شارستانی هەرێم، ڕێنمایی تایبەت بە مەلەکردن لە شوێنە گەشتیارییەکان بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت؛ “پابەندی ڕێنماییەکان بن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەرگریی شارستانی هەرێم ئاگاداری هاووڵاتیان دەکات ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن تا گیانی ئازیزانیان پارێزراوبێت.

ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی هەرێم خۆی لە ١٠ خاڵدا دەبینێتەوە، کە  بریتین لە :

١- مەلەکردن لەو شوێنانەی شارەزایت نیە، زۆر مەترسیدارە.

٢- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی لێدانراوە گونجاو نیە بۆ مەلەکردن، چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی پشکنینیان بۆ کراوە و مەترسیدارن .

٣-ئەگەر مەلە دەکەی لەو شوێنانە مەلە بکە، کە قەرەباڵغە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێیە بۆ ئەوەی ئاگادارت بن، لە هەر حالەتێکی نەخوازراو .

٤-بەبێ هیچ ئامرازێکی خۆپاراستنی وەک ( هێلەگ و چوپ، هتد .. ) مەلە مەکە.

٥- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاویەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلەکردن گونجاو نین.

٦- ئاوی زێی گەورە و زێی بچوک، قوولی و تەنکاویان دیاریکراو نییە بەهۆی کارکردنی کارگەکانی چەو و لم ئاراستەو قووڵیان گۆڕدراوە بۆیە وریابە لە هەموو شوێنێک مەلە مەکە .

٧- بەهیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین .

٨- یاری کردن و گاڵتەوگەپ لە ناو ئاو دا، دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ماندوو بوون و شڵەژان .

٩- هیچ کات منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە بۆ مەلەوانی، چونکە ژیانت لە مەترسیدا دەبێت.

١٠ – لە هەر بارودۆخێکدا پێویستیت بە هاوکاری هەبوو، تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهاناتەوە بێن.

(وتاری هەینی) پێویستی بە گۆڕانكاریی و تازەگەرییە
پێت (وتاری هەینی) پێویستی بە گۆڕانكاریی و تازەگەرییە
وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار