وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی لە سعودیەوە بۆ عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت” ئەمڕۆ بە دوو گەشت یەکەم کاروانی حاجیان دێنەوە”.
مەناف مونعەم بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند ، بە گوێرەی پلانێکی داڕێژراو و لە ژێر سەرپەرشتی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی سعودیە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئامادەکاری تەواوەتی بە هەماهەنگی دەسەڵاتی فرۆکەوانی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە فڕۆکەخانەی سعودیەدراوە، بۆ ئەمرۆ هەینی دوو گەشت دیاریکراوە بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراق، و بڕیارە بە فڕۆکەی گەورە و بچوک گەشتەکان بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دەستەی حەجی عێراق دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پلانی وەرزی حەجی ئەمساڵ وادەی گەڕانەوەی حاجیانی بۆ عێراق ڕاگەیاند کە پێدەچێت 12 ڕۆژ بخایەنێت.