١٤ تەرمی دیکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە



پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ١٤ تەرمی دیکەی نێو بەلەمە ژێرئاوکەوتوەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە کە هەشتیان منداڵن، لە ئێستاشدا فڕۆکە و بەلەمی سەر بە پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانی دیکە.

میدیای (Reggio today)ی ئیتاڵیبڵاویکردەوە، تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە کەناراوەکانی کالابریا دەرهێنران و بەرەو بەندەری گراتسی بەرێکران، ژمارەی تەرمەکان ١٤یە و پێکهاتون لە چوار ژن و دوو پیاو و هەشت منداڵ.

تاوەکو ئێستا تەرمی٢٠ کۆچبەری یەختە ژێرئاوکەوتوەکە دۆزراونەتەوە کە پێکهاتون لە شەش پیاو شەش ژن و هەشت منداڵ، بە وتەی رزگاربوەکانی نێو ئەو یەختەش زیاتر لە ٦٠ کەس لە نێو یەختەکەدابوون.

تەرمەکان لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا دۆزراوەتەوە، لە ئێستاشدا بەلەم و فڕۆکەی دیکە رەوانەی شوێنی ئەو تەرمانە کراون بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی کۆچبەرەکانی دیکە بەردەوام بێت.

رۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دوو بەلەم لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتن، کە یەکێکیان ژمارەیەک کۆچبەری هەرێمی کوردستانی تێدابوو.

لە رۆژانی جەژندا حەوت كەس لە هەرێم خنكاون و پێنج كەسیش رزگاركراون
پێت لە رۆژانی جەژندا حەوت كەس لە هەرێم خنكاون و پێنج كەسیش رزگاركراون
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٨٠ کەس لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیرکراون
دوات پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٨٠ کەس لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیرکراون
پەیوەندیدار