پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٨٠ کەس لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیرکراون



بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای سێ مانگ و ١٥ رۆژ قەدەغەی راوی ماسی هەڵگیرا، لەو ماوەیەدا تیمەکانیان ٨٠ کەسیان لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیرکردوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی سێ مانگ و ١٥ ڕۆژە قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیەندراوە لەو کاتەدا ئەفسەر و کارمەندانیان لەوسنورانەی چەم و ڕوبار و دەریاچەی هەیە  بەوپەڕی توانا بەشەو و بەڕۆژ ئەرکی پاراستنی سامانی ماسییان گرتە ئەستۆ و لەو ماوەیەدا چەندین چالاکیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت:”داواکارن لە هاوڵاتیان بەگشتی و ڕاوچیانی ماسی بەتایبەتی پابەندبن بە ڕێنماییەکان و ئاگاداربن لەوەی لە هەموو کات و ساتێکدا ڕاوکردنی ماسی بەبەکارهێنانی (ژەهر، کارەبا، تەقەمەنی) قەدەغەیە و بەکارهێنەرانی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

ئاماری چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی قەدەغەکردنی راوی ماسی بەمشێوەیەیە:-
-٨٠ کەس لەسەر ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کراون.-
– ٦٧٤ شەش سەد و حەفتا و چوار تۆڕی قەبارە جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە .
-نزیکەی ١٥٠٠ یەک هەزار و پێنج سەد ماسی ڕاوکراو دەستی بەسەردا گیراوە .
– سەدان ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوە و دوبارە خراونەتەوە ناو دەریاچە و ڕووبارەکان .
-١٧ حەڤدە بەلەمی هەمەجۆر دەستی بەسەردا گیراوە .
-٢٣ بیست و سێ سەوڵ دەستی بەسەردا گیراوە .
-٤ چوار چووپ دەستی بەسەردا گیراوە .
-دوو ماتۆڕی بەلەم دەستی بەسەردا گیراوە .
-دە شەداو دەستی بەسەردا گیراوە .
٣٢ سی و دوو قولاپ دەستی بەسەردا گیراوە .
٢ دوو مۆلیدە و ٣٠ سی مەتر وایەر دەستی بەسەردا گیراوە .
٨ هەشت ماتۆرسکیل دەستی بەسەردا گیراوە .
٦ شەش ئۆتۆمۆبیل دەستی بەسەردا گیراوە .
٣ سێ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ٨٦ هەستا و شەش فیشەکی کڵاشینکۆف دەستی بەسەردا گیراوە .
١/٢ نیوکیلۆ ژەهر دەستی بەسەردا گیراوە .

١٤ تەرمی دیکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە
پێت ١٤ تەرمی دیکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە
‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
دوات ‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
پەیوەندیدار