‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن



لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا رادەگیڕێن.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممەوە، بە درێژایی رۆژانی تاقیکردنەوە لە کاتژمێر ٦:٠٠ بۆ ٨:٠٠ی بەیانی هێلەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێتمان ئاگادار کردووەتەوە و تاوەکو تاقیکردنەوەکان تەواو دەبن لەسەر ئەو خشتەیە بەردەوام دەبن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٨٠ کەس لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیرکراون
پێت پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ٨٠ کەس لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیرکراون
سعودیە بڕیار لە تەرمی حاجیە کۆچکردووەکان دەدات
دوات سعودیە بڕیار لە تەرمی حاجیە کۆچکردووەکان دەدات
پەیوەندیدار