سعودیە بڕیار لە تەرمی حاجیە کۆچکردووەکان دەدات



كونسوڵگەریی عێراق لە جەددە لەبارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی عێراقی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت”، ناوی ئەو حاجیانەمان ڕادەستی سعودیە كردووە كە گیانیانلەدەستداوە”

کونسوڵخانەکە دووپاتیکردەوە کە لە سەرەتای وەرزی حەجەوە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، بەو پێیەی لەگەڵ تەواوی ستافی کونسوڵگەرییەکەی لە بارەگای سەرەکی نوێنەرایەتییەکە لە جدە کاردەکات، جگە لە نووسینگە کونسوڵگەرییە کاتیەکان لە مەککە و مەدینە. ستاف ٢٤ کاتژمێر کاردەکەن بۆ ئاسانکاری سەرجەم کاروباری کونسوڵگەری بۆ حاجیانی عێراقی و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانیان.

راشیگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێو کەسانی بەساڵاچوودا لەئەنجامی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا، دەسەڵاتدارانی سعودیە تا کۆتایی وەرزی حەج بە دڵسۆزی زیارەتکارە مردووەکان بەشێوەی کاتی بە خاک دەسپێرن و دواتر بەپێی خواستی خێزانەکانیان تەرمەکانیان دەردەهێنرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە جددە بەیاننامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو حاجییە عێراقییە کۆچکردووانە کرد کە لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستدا. ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تەرمی حاجییە مردووەکان لە سعودیە “بە ئەمانەت” نێژراون، تا دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج دەگوازرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
پێت ‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
ئاماری لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە جەژندا بڵاوکرایەوە
دوات ئاماری لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە جەژندا بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار