بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، زۆر ناخۆش بووە بە لایانەوە، كە لە هەڵەبجە ئاهەنگی سەری ساڵ نەگێڕدرا، دەشڵێت،”گەر ئاهەنگ بكرایە قازانجێكی ماددی باش بۆ هاووڵاتیان دەگەرایەوە”.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، لە هەڵەبجە بۆ ئەم ساڵ ئاهەنگی سەری ساڵ نەگێڕدرا و هیچ ئامادەكارییەكی بۆ نەكرا .
ڕاشیگەیاندووە، هەرچەند پێیان ناخۆش بووە ئەم ساڵ ئاهەنگی سەری ساڵ نەگێڕدرا، بەڵام گەر ئاهەنگ لێرەش بكرایە قازانجێكی مادی باش بۆ هاووڵاتیان دەگەرایەوە.