سێ ڕۆژە بەردەوام تورکیا بۆردومانی گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل دەکات



لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا بە بەردەوام بۆردوومانی سنوورەکە دەکات، و بە هۆی بۆردوومانەکانەکەشەوە، ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

كامەران عوسمان، سەرۆكی دیسكی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەك فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی ئەو گوندە دەكەن، لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەشدا چوارەم جارە كە توركیا بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەكات.

وتیشی، بەهۆی بۆردوومانەكەوە، هەنگەوانانی ناوچەكە ترسیان لا دروستبووە لە چوونەسەر پورەی هەنگەكانیان.

بە پێی ئامارێکی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای توركیا زیاتر لە 830 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، كە بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زۆرترین هێرشەكانیش بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك بووە.

هاوکات ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، کە سوپای تورکیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٦ جار بۆردوومانی سنوورەکانی هەرێمی کردووە.

یەک ملیۆن کەس لە بیمەی تەندروستی تۆماردەکرێن
پێت یەک ملیۆن کەس لە بیمەی تەندروستی تۆماردەکرێن
ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی هەرێم راگەیەندرا
دوات ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی هەرێم راگەیەندرا
پەیوەنیدر