سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ژمارەی کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتاڵیا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی :
گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا، خەمێكی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانین.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان دەكەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.
چەندبارەبوونەوەی ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە وراچڵەكینێكی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین، لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی تەندروستدا ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەمان دابین بكەین و چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێدنەكرێن
لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان