کەشناسی عێراق: پلەی گەرمای پێنج پارێزگە دەگاتە نیوەکوڵ



پلەی گەرمای پێنج پارێزگەی عێراق دەگاتە نیوەکوڵ و سبەینێش دوو پارێزگەی دیکەش دەچنە پاڵیان.

دەستەی کەشناسی عێراق يایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەی گەرمای بابل، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ هەینی، جگە لەو پێنج پارێزگەیە، بەغدا و میسانیش هەمان پلەی گەرما تۆمار دەکات، بەڵام لە نەجەف و زیقار دەگاتە 51ی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 48ی سیلیزی و گەرمای سبەینێش لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ٨٤ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگەی هەڵەبجە کردووە
پێشت لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ٨٤ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگەی هەڵەبجە کردووە
پلەی گەرما دەگاتە 48ی سیلیزی
دواتر پلەی گەرما دەگاتە 48ی سیلیزی
پەیوەندیدار