بنكەی بەرگری شارستانی كەلار ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت و لە لایەن تیمەكانیانەوە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، دەشڵێت ،”جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە “.
بنكەی بەرگری شارستانی كەلار بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە لەكاتژمێر 1:20 خولەك ئاگاداركران، كە ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە نێوان نیسان ئاڵتیما و بارهەڵگریكی سوتەمەنی هەیە، لە ناحییەی ڕزگاری تیمەكانیان گەشتنە شوێنی ڕووداوكە توانیان كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری نیستان ئەڵتیماكە سووتاوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
بنكەی بەرگری شارستانی كەلار داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەكاتی بوونی هەر ڕوداوێكی ئاگر كەوتنەوە پەیوەندی بەهێڵی گەرمی 115 كەلار وە بكەن .