پوتن و کیم ڕێککەوتنێکی سەربازیی چاوەڕواننەکراویان واژۆ کرد



کۆریای باکوور و ڕووسیا ڕێککەوتنێکیان بۆ هاوکاریکردنی یەکتر واژۆ کرد لە حاڵەتێکدا ئەگەر یەکێک لەو دوو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی ببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور و ڕووسیا لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاری سەرباریی بە یەکتر ڕێککەوتن.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، هیچکام لەو دوو وڵاتە ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەدا ناکەن کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دیکە و ڕێگەش نادەن بەبەکارهێنانی خاکەکەیان لە دژی یەکتر.

دوێنێ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕێککەوتنی “ستراتیژی گشتگیر”یان لە پیونگیانگ واژۆ کرد و ئەمڕۆش میدیای فەرمی کۆریای باکوور دەقەکەی بڵاوکردەوە کە “هاریکاری بواری وزەی ئەتۆم”یش لەخۆدەگرێت.

زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
پێشت زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای داعشی ڕاگەیاند
دواتر ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای داعشی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار