کێشەی رێرەوی پاسکیلسواران لە کەرکوک چارەسەرکرا



شارەوانی کەرکوک کێشەی ڕێڕەوی پاسکیلسواری لە شارەکەدا چارەسەر کرد و ئامادەکارییەکان بۆ چالاکی پاسکیلسواران کۆتاییان هات.

شارەوانیی کەرکوک بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەی ئەندازەی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک دەستیکرد بە دانانی هێما و ستوونی پلاستیکی بۆ جیاکردنەوەی رێڕەوی پاسکیلسوارەکان لە رێڕەوی ئۆتۆمبێلەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان هەڵسان بەشوشتنی شەقامەکان و پاککردنەوەی وەک ئامادەکارییەک بۆ چالاکیی ماراسۆنی پاسکیلسواران، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ی شەو دەستپێدەکات، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە هێڵکاریی شەقامەکان.

جێی باسە وەک پرۆژەیەکی کەموێنە لە عێراق، شارەوانیی کەرکوک هەڵسا بە دروستکردنی رێڕەوی پاسکیلسواری وەک بەشێک لە پێویستی شارەکە، ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو سارە پاسکیل بەکاردەهێنن بۆ هاتووچۆ و پێویستییەکانیان، و هاوکات هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پیسکردنی ژینگە.

سەرەتا هێلکارییەکان کرانبەڵام دواتر رێڕەوەکە لەلایەن هەندێک شۆفێرەوە وەک شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل بەکارهێندرا و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەچەمچەماڵ٢٠ مناڵ لەڕۆژانی جەژندا لەدایکبوون
پێت لەچەمچەماڵ٢٠ مناڵ لەڕۆژانی جەژندا لەدایکبوون
بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند
پەیوەندیدار