حەوت تەرمی تری بەلەمە ژێر ئاوکەوتووەکە دۆزرایەوە



پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لەم هەفتەیەدا لە کەناراوەکانی باشوری وڵاتەکە ژێر ئاو کەوت، ئەمڕۆ حەوت تەرمیان دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 60 کەس بێسەروشوێنن کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بون کە تەمەنیان لە چەند مانگێک تێپەڕناکات، 15 کەسیش رزگارکراون کە یەکێک لەوانە ژنێکی تەمەن 25 ساڵی کوردە، و بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لۆکرید.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا تەرمی ئەو حەوت کەسە رەوانەی بەشی توێکاری کراون لە نەخۆشخانەی ناوەندی لۆکرید، کە چوار پیاو و دوو ژن و منداڵێک بوون.

ئەوەش خراوەتە روو، تا ئێستا لە سنووری شاری لۆکرید و بەندەری گرازی لە شاری رۆسێلا جۆنیکا گەڕان بەدوای تەرمەکانی دیکەدا بەردەوامی هەیە، بەڵام بەهۆی سەختی شەپۆلی دەریاکەوە گەڕان بەشوێنیاندا قورستر بووە.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا راشیگەیاندوە، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەنوسی بێسەروشوێنبوەکان.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، ساڵی ڕابردو نزیکەی سێ هەزار و 155 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان دیارنەماون.

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوایەک لە حکومەت دەکات
پێشت ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوایەک لە حکومەت دەکات
وادەی گەڕانەوەی حاجیان ڕاگەیەندرا
دواتر وادەی گەڕانەوەی حاجیان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار