سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات.
بەناوی خوای گەورە و باڵا دەست
گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای پەروەردگارە
بەرێزان؛ براو هاوسەر و کەسوکار و بنەماڵەی هونەرمەند و پێشمەرگە، کاکە بەرزان قادر
بەناوی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پرسەو سەروخۆشیتان لێدەکەم و بۆ کۆچی دوایی ئەم کەڵە هونەرمەندە لە خوای گەورە داواخوازی سەبوریی و دڵنەوایم بۆتان.
رۆحی ئەم ئازیزەمان شاد بێ و حەساوەی بەهەشت بێ، دووبارە سەرەخۆشیتان لێدەکەم.
یاسین مەحمود رەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی
١٩ـ٦ـ٢٠٢٤