پلەی گەرما نیوەی کوڵان تۆمار دەکات



دەستەی کەشناسی عێراق بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لە چەندین پارێزگای عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت” پلەی گەرما دەگاتە نیەوەی کوڵان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پلەکانی گەرما لە عێراق رووی لە بەرزی کردووە و سبەینێ پێنجشەممە لە چەند پاریزگایەک پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلە و زیاتریش،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، پارێزگاکانی بەغداد، کەربەلا، واست، نەجەف، و موسەنا پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

دەستەی کەشناسیی عێراق دەشڵێت، لە پارێزگاکانی میسان، دیوانیە، بەسرە، و زیقار پلەی گەرمی دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پلەی گەرمی لەناوچەکانی هەرێم زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلە گەرمیان تۆماریدەکات کە دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.

جێی باسە پێشتر شارەزایانی کەشناسی و کەشناسی هەرێم هۆشدارییان لە هاتنی شيپۆلێکی گەرمای بەهێز دا بۆ عێراق و هەرێم و بەتایبەت لە سێیەم ڕۆژ و چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا.

یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات
پێت یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات
ئەمڕۆ ساڵیادی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەیە
دوات ئەمڕۆ ساڵیادی لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەیە
پەیوەنیدر