ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دڵنایی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و دەڵێت”مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو مسۆگەرە”.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی بڕگەیەكمان لە پرۆژەیاسای بودجە جێگركرد كە لەدووخاڵ پێكدێت،
بەپێی وتەکانی ئەو ئەندام پەرلەمانە، ئەو دوو خالەی زاید کراون لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانە، کە خاڵی یەكەم ئەوەیە لەهەر بڕەپارەیەك كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ئەولەویەت بدرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە چەسپاندنی دادپەوەری لەدابەشكردنی بودجەی وەبەرهێنان، لە بڕگەی (13)ی پرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە هاوكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش بۆ یەكلاكردنەوەی گرفتی مووچە پشت بەستووە بەو دوو بڕگەیە.
وتیشی، دادگای فیدراڵی بە پشت بەستن بەو بڕگەیەی پرۆژەیاسای بودجە سەرۆكوەزیرانی پابەند كردووە بەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم كە بەدڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات پشكی هەرێم لە بودجەدا بە لە %12.67 دیاریكراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە.