ئیسرائیل پلانی شەڕی دژی لوبنان و چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەند کردووە



ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی، گەورە فەرماندەکانی سوپا پلانی شەڕیان دژی لوبنان و بە دیاریکراوی چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەند کردووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ڕادیۆکە ، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاسایشی سنوور و ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل، گەورە فەرماندەکانی سوپا پلان و هەنگاوی فراوان کردنی بەرەی شەڕ و هێرشی زەمینیان بۆ سەر باشووری لوبنان لە دژی چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەندکردووە.

یسرائیل گاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەڵێنیداوە لە ئەگەر هێرشی چەکدارانی حزبوڵڵا بۆ سەر سنوورەکان و خاکی ئیسرائیل، ئەوە بەتەواوی ئەو ڕێکخراوە لە ناودەبەن.

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی لە بارەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ و هێرشکردنە سەر حزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە،  ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لە ئەگەری شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا ئەوە دۆخی شەڕ و پێشڕەوییەکان بە هەمانشێوەی کەرتی غەززە و چەکدارانی حەماس ئاسان نابێت، چونکە حزبوڵڵا زۆر لە حەماس بەهێزترە.

بەبڕوای چاودێرانی سەربازیی و سیاسی لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، مەیدانی شەڕ جۆرێکی دیکە دەبێت، چونکە پێچەوانەی غەززە کە بە هەموو شێوەیەک لە ڕووی جوگرافییەوە لە ئێران دابڕاوە، بەڵام تاران لە ڕێگەی عێراق و سووریاوە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی بۆ لوبنان دامەزراندووە، کە دەکرێت لە حاڵەتی شەڕ و تەنگەتاویدا پشتی پێ ببەسترێت.

خاڵیکی دیکەی قورس بوونی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا، بوونی ئەزموونی شەڕی چەکدارانی حزبوڵڵایە لە سووریا و لە 2006 ـەوە بەبۆنەی پشتیوانیکردنی سوپای سووریا و ڕژێمی ئەسەد، بە خێرایی چەکەکانیان پەرەپێداوە.

هەروەها دامەزراندنی بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵا لە نێوان ماڵان و ناوچە سڤیل نشینەکان خاڵێکی دیکەی قورس بوونی شەڕی سوپای ئیسرائیلە لە دژی حزبوڵڵا، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل بە وردی بیر بکاتەوە بەر لەوەی هێرش بکاتە سەر دامەزراوەکانی حزبوڵڵا، بۆ ئەوەی لە ناڕەزایی و ڕەخنەی نێودەوڵەتی خۆی بپارێزێت.

ئەندام پەرلەمانێک دڵنیایی لە مووچە دەدات
پێت ئەندام پەرلەمانێک دڵنیایی لە مووچە دەدات
خەڵك-زانیاری لەسەر چۆنێتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات
دوات خەڵك-زانیاری لەسەر چۆنێتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار