خەڵك-زانیاری لەسەر چۆنێتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات



رۆژی دووشەممەی رابردوو ٧٠ کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ڕۆژ لە ئاودا ، سەرئەنجام لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە ڕاگەیەندرا، کە یەختەکە نوقوم بووە و لەکۆی ٧٠ کۆچبەر کە لە یەختەکەدابوون ٦٠ کەسیان خنکاون، لەو ژمارەیەش ٣٥ سەرنشینیان کوردبوون.

خەڵك-لەزاری یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دوو خانەوادەی ناو یەختەکە ئەوەی زانیوە، یەختەکە پێش ئەوەی نوقوم ببێت ماتۆڕی یەختەکە تەقیوەتەوە و گڕی گرتووە.

کەسی نزیکی دوو خانەوادەی ناو یەختەکە کە لە کۆی ١١ کەس تەنها دوو کەسیان لە ژیاندا ماوە بۆ خەڵك-ئاشکرایکرد، “ئەو وێنانەی بڵاوبۆتەوە یەک خێزان نین بەڵکو دوو خێزانن و کچی خاڵی منن، واتە دوو ماڵە خوشک کە ١١نە فە رن ، بە هۆی ئە وەی ماتۆڕی يەختەکە گری گرتوەو تەقيوەتەوە سوتاون دواتر ژير ئاو کەوتوون”

شایەنی باسە بەپێی زانیارییەکان بەشێك لەو کۆچبەرانەی کە ڕزگارییان بووە بەهۆی ناجێگیری تەندروستییان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا ئەوانەی لە ژیاندا ماون لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

ئیسرائیل پلانی شەڕی دژی لوبنان و چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەند کردووە
پێت ئیسرائیل پلانی شەڕی دژی لوبنان و چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەند کردووە
تەندروستی سلێمانی دەربارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێکدا ڕوونکردنەوە دەدات
دوات تەندروستی سلێمانی دەربارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێکدا ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار