تەندروستی سلێمانی دەربارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێکدا ڕوونکردنەوە دەدات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، لەبارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس بۆ کاری فیلم، ئەوە دەخاتەڕوو، پێشتر لەزۆر نمایشدا ئەمبوڵانسی تەندروستی بەکارهێنراوە، بۆ ئایندەش هاوکاردەبین.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی چەند خولەکێک لە بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لەفیلمێکی شاری سلێمانی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەردەمی کۆرۆنا، ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاری ستافی فیلمەکەیان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبووە و تەنها لەشوێنی نمایشەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەمبوڵانسێک سوودی لێ وەرگیراوە.

تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ ئایندەش هاوکاری ئەو کارە هونەریانە دەبێت کە پەیوەندیان بەتەندروستی هاووڵاتیانەوە هەیە.

“خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” فیلمێکی سینەماییە کە باس لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکات.

خەڵك-زانیاری لەسەر چۆنێتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات
پێت خەڵك-زانیاری لەسەر چۆنێتی گیانلەدەستدانی کۆچبەرە کوردەکان ئاشکرا دەکات
حکومەتی هەرێم كارئاسانی دەكات بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیانی یەختەکە
دوات حکومەتی هەرێم كارئاسانی دەكات بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیانی یەختەکە
پەیوەندیدار