شارەزایەكی بواری كەشناسی عيراق پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، دەشڵێت ،”ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە”.
سادق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای سەرەتای ئەمساڵی خستۆتەڕٍوو و ڕایگەیاندووە، كەش و هەوا لەشەوی سێشەممەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە رۆژی چوارشەممەوە رێژەی شێ لە هەوادا زۆر دەبێت و باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە شەپۆلەكە لە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
ئاشكراشیكردووە، كە پێشبینییەكان بۆ ئەمساڵ دڵخۆشكەرن بەتایبەتی لە مانگی شوبات (2) بارانی زۆر دەبارێت.