وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ئاگادارییەکی لەبارەی ونبوونی ئەو حاجیانە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات” .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغ کردنی ئەو هاوڵاتیانەی، جگە لە ڤیزای فەرمی وەزارەت، کە بەفیزای گەشتیاری یاخود ساڵی گەشتیان کردووە و ونبوون یان گیراون یان مردوون، لە وڵاتی سعودیە.
راشیگەیاند، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ کردنیان.