وەزارەتی ئەوقاف: بۆ دۆزینەوەی حاجییە ونبوەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن



وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ئاگادارییەکی لەبارەی ونبوونی ئەو حاجیانە بڵاوکردووەتەوە  و دەڵێت:”هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات” .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغ کردنی ئەو هاوڵاتیانەی، جگە لە ڤیزای فەرمی وەزارەت، کە بەفیزای گەشتیاری یاخود ساڵی گەشتیان کردووە و ونبوون یان گیراون یان مردوون، لە وڵاتی سعودیە.

راشیگەیاند، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ کردنیان.

 

هونەر جەمال: وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش
پێشت هونەر جەمال: وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش
لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار