تورکیا؛ لە یەکەم رۆژی جەژندا 16 هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا برینداربوون



لە تورکیا نزیکەى 16 هەزار کەس لەکاتى قوربانیکرندا برینداربوون، وەزیرى تەندروستى وڵاتەکەش دەڵێت: قوربانییەکان لەلایەن کەسانى نەشارەزا ئەنجام دراون.

فەخرەدین کۆجا، وەزیرى تەندروستى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، لە یەکەم رۆژى جەژنی قوربان نزیکەى 16 هەزار کەس رەوانەى نەخۆشخانەکانى وڵاتەکە کراون، کە لەکاتى قوربانیکردندا بریندار بوون.

دەشڵێت:” ئەم حاڵەتانەى تۆمارکراون بەهۆى ئەوە بووە سەربڕینى ئاژەڵەکان لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە شارەزا نەبوون و داواشىکردوە قەسابەکان لەکاتى سەربڕیندا ئاگاداربن”.

راشیگەیاندووە کە بریندارەکان هەزار و 274 کەسیان لە ئەنقەرە بوون و 840 لە ئیستانبوڵ و 416 کەسیش لە ئیزمیر.

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە تورکیا و لە چوار رۆژى جەژنى قوربان نزیکەى 30 هەزار کەس برینداربوون.

لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت
پێت لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت
گەشتیارێک لە رووباری سیرواندا خنکا
دوات گەشتیارێک لە رووباری سیرواندا خنکا
پەیوەندیدار