ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی حوزەیرانی 2024، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، دوای کشانەوەی بێنی گانتز لە کابینەکە، هیچ پێویستییەکمان بە کابینەکە نەماوە.
هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی بێنی گانتز، سەرۆکی پارتیی (پارتی یەکگرتوویی نیشتمانی) لە حکومەت هات.
گانتز رەخنەی تووندی لە نەتانیاهۆ گرت لە بەرامبەر شێوازی “بەڕێوەبردنی شەڕ”ی غەز*زە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
لەبارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کابینەکەش نەتانیاهۆ رایگەیاند: “کابینەی جەنگیی ئیسرائیل بە رێککەوتن لەگەڵ بێنی گانتز پێکهێندرا و بە کشانەوەی گانتز چی دیکە کابینەکە پێویست نییە و کابینەی نوێی جەنگییش پێکناهێندرێتەوە”.