بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، دەست دەکەنەوە بە وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، راگەیاند:” لە ماوەی ١٠ رۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١١٦ ھەزار تۆن وەرگیراوە”.
راشیگەیاند:”بەھۆی جەژنی قوربانەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پڕۆسەکە وەستا و بڕیارە سبەی سێشەممە ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەست بە وەرگرتنەوەی گەنم لە سایلۆکان بکرێت”.
سەبارەت بە ماوەی کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت:” تاوەکو ٢٠ی تەمموز ٢٠٢٤ گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت، ئەگەر وەرگرتنی گەنم لەو ماوەیەدا تەواو نەبێت هەوڵدەدەین ماوەکەی درێژ بکەینەوە”.