سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت و داواشدەکات بە زووترین کات ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
لە وتاری جەژنی قورباندا عەممار حەکیم رایگەیاند، ناکرێت پۆستێک هۆکاری کێشە و ناکۆکی سیاسیی بێت لەنێوان یەک پێکهاتەدا، هێزمان لە یەکێتیدایە، ئەمەش بەبێ سازشکردن بەدی نایات.
وتیشی:قۆناغی ئێستا هاوکاری و پاڵپشتی هەمووانی لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان پێویستە، پێویستە بە زووترین کات و بێدواکەوتن پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌ختی له پێویستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ دواكه‌وتن كرده‌وه، هۆشداریشیدا له ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌تاڵی ئه‌م پۆسته بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت مانگ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌قامگیری دۆخی سیاسی وڵات و ئاماژەی بەوەکرد “نابێت ناكۆكی سیاسی ڕێگری له پێشكه‌شكردنی كاندیدی گونجاو بۆ ئه‌م پۆسته گرنگه بكات