عیراق ؛ لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت ٩٤كەس دەستگیركران



 

دەزگای ئاسایسی نیشتمانی عيراق ڕایدەگەیەنێت، لە سەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت تائێستا ٩٤كەسی تێوەگلاو دەستگیركراون، كە ئەفسەری باڵا و بازرگانیان تێدایە،كە ئەو بیرەی نەوتەكەیان تیادا دەرهێناوە بە دووری پێنج كیلۆمەتر لەسەر رێگەی بەیەكەوە بەستنەوەی پارێزگاری میسان و بەسرە دوور بووە.

دەزگای ئاسایسی نیشتمانی عيراق  راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكوور و بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی ناوەندی و بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی و بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵەكانی باكوور و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لەنێو ئەو ئەفسەرانەن كە دەستگیركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئێوارەی رۆژی شەممە پڕۆسەی قاچاغچێتی بە سێ قۆناغ ئەنجامدراوە، لە رێگەی ئەفسەرانی پەیوەندیدار (نوێنەر و قاچاخچییەكان) دەستیپێكردووە و ئەركی ئەفسەر و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بریتی بووە لە دڵنیابوون لە پاراستن بۆ قاچاغچییەكان لەكاتی دەرهێنانی نەوتی خاو و هەروەها دەستەبەركردنی جووڵەی تانكەكان.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو بیرەی نەوتەكەیان تیادا دەرهێناوە بە دووری پێنج كیلۆمەتر لەسەر رێگەی بەیەكەوە بەستنەوەی پارێزگاری میسان و بەسرە هەڵكەوتووە و پڕۆسەی بەقاچاغبردنەكە تەنها لە شەودا ئەنجامدراوە و شەوانە لە نێوان ٢٠بۆ ٣٠تانكەر نەوت دەرهێنراوە.

كەشناسی عیراق لەبارەی بەفربارین لەهەرێم ڕاگەیەنراوێك بڵادەكاتەوە
پێشت كەشناسی عیراق لەبارەی بەفربارین لەهەرێم ڕاگەیەنراوێك بڵادەكاتەوە
جوانڕۆ؛ گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا
دواتر جوانڕۆ؛ گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا
ەیوەندیدار