زیاتر لە 150 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی



هەریەكە لە پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ژمارەی گەشتیاران تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ “یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان” ئاشكرادەكەن، كە 150 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان 16ی حوزەیران، زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی کردووە و هێشتا بەردەوام گەشتیاری زیاتر ڕوو لە سلێمانی دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، “پێشبینی دەکەین، ژمارەی گەشتیاران بۆ ڕۆژانی جەژن، بگاتە سەرووی ١٢٠ هەزار کەس”.

لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، “تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە، 90 هەزار بۆ 100 هەزار گەشتیار تەنیا لە بازگەی شێراوە [کەرکووک – هەولێر] گەیشتوونەتە هەولێر، ئەمەش جیا لە بازگەی خازر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکە”.

بەگوێرەی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2023دا، كۆی گشتی 7 ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکاریش وەکو گەشتیاری نێوخۆیی تۆمار کراون.

 

پێنجەم حاجی كورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
پێشت پێنجەم حاجی كورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
لە هەولێر قوربانی كردن دەستی پێكرد
دواتر لە هەولێر قوربانی كردن دەستی پێكرد
ەیوەندیدار