هێزە ئەمنییەكانی ئێران دوێنێ جارێكی دیكە لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان تەقەیان لە خەڵك كرد و گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ گیانی لەدەستدا و و ٧ كەسی تریش بریندار بوون، كە ٢ كەسیان منداڵ بوون.
لەكاتی چوونی هاووڵاتیانی خەڵكی جوانڕۆ بۆ چلەی ئەو هاووڵاتیانەی لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شارەكە گیانیان لەدەستدا بەرەو گۆڕستانی حاجی ئیبراهیم بەڕێكەوتن و هێزە ئەمنییەكانی ئێرانیش دەستیان بە رێگریكردن لەخەڵك كرد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكاندا گەنجێكی ئەو شارە بەناوی (بورهان ئەلیاسی) گیانی لەدەستدا و ٧ كەسی دیكەش بریندار بوون كە ٢ كەسیان منداڵ بوون.
بە پێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسوڵ بووە لە خۆپیشاندەران ٧ كەس بریندار بوون، كە دوو كەسیان منداڵی تەمەن ٧ ساڵ و ١٣ ساڵ بوون.