“زیاتر لە 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە”



بەپێی ئامارەكانی دەستەی سەرپەرشتی حەجی سعودیە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا تا ئێستا 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری دەستەكە، كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، زیاتر لە 30 حاجی وڵاتانی جیاوازی عەرەبی بەهۆی هیلاكی و پلەكانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری گواستنەوە و خزمەتگوزارییەكانی سعودیە ڕایگەیاندووە، بە بەردەوامی و بەشێوەی مەیدانی لەناو حاجییاندایە ئەوەش بە مەبەستی هاندانی زیاتر لە 47 هەزار فەرمانبەر، كە كاردەكەن بەشێوەی دامەزراوەیەكی گواستنەوە بە شەو و بەڕۆژ بۆ خزمەتی حاجییان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە 27 هەزار پاس دابین كراوە بە سەرجەم پێداویستییەكانەوە بۆ خزمەتی حاجییان لە مەككە و شوێنە پیرۆزەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لە خاكی عەرەفات و بەجێهێنانی گەورەترین ڕوكنی حەجدا، چوار حاجی كورد گیانیان لەدەستدا، كە سیانیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون و دانەیەكیان خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بوو.

لە هەولێر قوربانی كردن دەستی پێكرد
پێت لە هەولێر قوربانی كردن دەستی پێكرد
لە ئێران سبەینێ‌ جەژنە بەڵام كوردانی ڕۆژهەڵات كردیان بە جەژن
دوات لە ئێران سبەینێ‌ جەژنە بەڵام كوردانی ڕۆژهەڵات كردیان بە جەژن
پەیوەنیدر