ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت دامەزراوەكانی ڕاسپاردووە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكان



 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت هەمیشە دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕادەسپێرێت، کە بە باشترین شێوە خزمەت بە چین و توێژەکان بکرێت، بەتایبەت منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەوانەی پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕاسنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێک لە فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕۆژانی جەژن و بەیانیی جەژن، سەردانی خانەی بێسەرپەرشتاران دەکەن، کە یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی پارێزگای هەولێر.

وتیشی، “خانەی منداڵان وێرای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زۆر بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەستمان بەو بۆشاییە دەروونییەی ئەو منداڵانە کردووە. هەرچەندە کە لێرە بەشێوەیەکی زۆر دروست لە ڕووی پەروەردە و خزمەتکردنەوە و خوێندنەوە خزمەت دەکرێن؛ بەیانیانی جەژن لەگەڵ ئەواندا بەیەکەوە نانی جەژن دەخۆین و جەژنە پیرۆزە لەیەکتر دەکەین. دوای هەموو ئەوانە دیاری و جەژنانە پێشکەش بەو منداڵانە دەکرێن”.

دەشڵێت: “حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای تێگەیشتنە مرۆییەکان لە ئاوڕدانەوەی چین و توێژەکانی کە پێویستیان بە ئاوڕدانەوەی زیاتر و باشتر هەیە، هەروەها لە دیدگا و تێگەیشتنەکانی سەرۆکی حکومەت هەمیشە دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕادەستپێرێت، کە بە باشترین شێوە چین و توێژەکان، جا خاوەن پێداویستی تایبەت بێت یاخود نەخۆشخانەکانی دەروونی و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، تێکڕای ئەو چین و توێژانەی کە پێویستییان بە ئاوڕدانەوە هەیە، جەخت لەسەر خزمەتکردنیان دەکاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، “خانەی منداڵانی هەولێر ژمارەیان بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە ئێستا زیاتر لە 80 کچ و کوڕ لەم خانەیە هەیە و خزمەت دەکرێن”.

 

دەرمانێک بۆ هاتنەوەی ددان بەرهەمهێنرا
پێشت دەرمانێک بۆ هاتنەوەی ددان بەرهەمهێنرا
ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە 47 پلە
دواتر ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە 47 پلە
ەیوەندیدار