ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە 47 پلە



بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، لە ناوچە كوێستانییەكان باران دەبارێت و لە ناوچەكانی گەرمیان گەرما دەگاتە نزیكەی نیوەی پلەی كوڵان.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ ده‌بێـت له‌گه‌ڵ درووسبوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌ور، له‌ دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری بارینی تاوه‌ بارانێكی كورتخایه‌ن هه‌یه‌.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە و کەش گەرمتر ئەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما ڕوونی كردۆتەوە، لە ھەولێر 43 پلە و سلێمانی 39 پلە و دھۆک 42 پلە و ھەڵەبجە 41 پلە و کەرکوک 45 پلە و ئیدارەی گەرمیان 47 پلە دەبێت.

 

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت دامەزراوەكانی ڕاسپاردووە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكان
پێشت ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت دامەزراوەكانی ڕاسپاردووە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكان
هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبوو پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبوو پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران
ەیوەندیدار