پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و هیوادارین دەست بۆ رۆژمێری مووچە نەبرێت و 30 ڕۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دوای رێوڕەسمەكانی نوێژی جەژن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاووڵاتییان دەكەم و هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەبكرێت.
وتیشی،” دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی ڕابردوو خەرجبكرایە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارین دەست بۆ ڕۆژمێریی مووچە نەبرێت و 30 ڕۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.