نێچیرڤان بارزانی: با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌



 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لاپه‌ڕه‌ی نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جه‌ژنی قوربان به‌ گه‌رمی له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و ته‌واوی موسڵمانان له‌ عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنی خێر و كامه‌رانی بێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، هیوای سه‌لامه‌تی و پشوویه‌كی خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم”.

ڕاشیگەیاندووە، له‌م بۆنه‌یه‌دا با چه‌مك و ماناكانی جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادی و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ی نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی و نیازپاكی و گیانی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ینه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یه‌زدانی مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنی هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشی.

شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆكەی دیاریكران
پێت شوێنەكانی ئەنجامدانی قوربانی و حاوییەكانی فڕێدانی پاشەڕۆكەی دیاریكران
مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆبەی جەژنەوە بڵاوکردەوە
دوات مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆبەی جەژنەوە بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر