سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ڕاگەیاند



دەستەی گشتی ئاماری سعودیە ژمارەی حاجییانی وەرزی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، زیاتر لە (ملیۆنێك و 833 هەزار) حاجییە.

دەستەی گشتی ئاماری سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تێكڕای ژمارەی میوانانی ماڵی خودا بۆ حەجی ئەمساڵ گەیشتۆتە (ملیۆنێك و 833 هەزارو 164) حاجی، كە لەم ژمارەیە، (ملیۆنێك و 611 هەزار و 310) حاجی لە دەرەوەی سعودیەوە هاتوون، لە ناوخۆی وڵاتیش ژمارەیان (221 هەزار و 854) كەسە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە تێكڕای حاجییانی ئەمساڵ، (958 هەزارو 137) حاجی لە ڕەگەزی نێر و (875 هەزار و 25) حاجی لە ڕەگەزی مێینەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، حاجیانی دەرەوە، بە سێ ڕێگا بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە ناو خاكی سعودیەوە، بەجۆرێك (ملیۆنێك و 546 هەزارو 345) حاجی لەڕێگەی دەروازە ئاسمانییەكانەوە و (60 هەزار و 251) حاجی لەرێگەی دەروازەی وشكانییەوە و (4 هەزار و 714) حاجی لەرێگەی دەریاییەوە بووە.

سێیەم حاجی كورد لە عەرەفە كۆچی دوایی كرد
پێت سێیەم حاجی كورد لە عەرەفە كۆچی دوایی كرد
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر