بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین ، هیوادارین رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی و ئارامی بەرنەسەر .
لەم بۆنەیەدا پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێبوردەیی ئاشتەوایی و گەردەن ئازادی ئەم جەژنە پیرۆز بکەین ، تا گەلەکەمان بە ئاسودەیی ودوور لەهەر بارگرژییەک ، جەژن و یاد و بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان بە خۆشی و شادی بکەنەوە.