بەغدا بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد



وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەغدا گوژمەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەكردووە، كە بڕەكەی (20) ملیار دینارە و دوای جەژن دابەشدەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گوژمەی دووەمی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە ڕەوانەكراوە و گەیشوووەتە هەرێمی كوردستان و دوای جەژن دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تەواوی ئەو بڕە پارەیەی گەیشتووە (20) ملیار دینارە، بڕی(10) ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و (6) ملیاری بۆ هەولێر و (4) ملیاریشی بۆ دهۆك.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ڕۆژی (6) ئەم مانگەوە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و ماوەی (40) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

منداڵێک کەوتە پڕۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا
پێت منداڵێک کەوتە پڕۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا
“كێشەی حاجییانی كورد چارەسەر كرا”
دوات “كێشەی حاجییانی كورد چارەسەر كرا”
پەیوەنیدر