ئەوقافی هەرێم: هیچ حاجییەكی كورد، کە بەفەرمی ڕۆیشتبێت كۆچی دوایی نەكردووە



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ئەو حاجییە ئافرەتەی ئەمڕۆ لە كێوی عەرەفە كۆچی دوایی كردووە، بە ڤیزەی ساڵی ڕۆیشتووە و جەختیشدەكاتەوە، هیچ حاجییەكی كورد، کە بەفەرمی ڕۆیشتبێت كۆچی دوایی نەكردووە.

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئایاری 2024، یەکەم حاجی کورد لە کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کرد، كە ناوی (هەمین قادر عەلی)-یە و لە دایکبووی ساڵی 1971 دانیشتووی شاری هەولێرە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێستا حاجیەکی ئافرەت، کە بە(ڤیزەی ساڵی) سەفەری کردووە لەخاکی عەرەفە کۆچی دوایی کرد.

وتیشی، “لەبەرئەوەی ڤیزەی ساڵیە وەرگرتنی ناونیشانی زەحمەتە و سەرقاڵی دەستخستنی زانیارین”.

لای خۆشیەوە، كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، هیچ حاجییەكی كورد بەفەرمی ڕۆیشتبێت بۆ حەج كۆچی دوایی نەكردووە.

وتیشی، “زانیاری هەیە هاووڵاتییەك بەناوی هەمین قادر-ی تەمەن 1971ی دانیشتووی شاری هەولێر بە ڤیزەی ساڵی چووە بۆ حەج لە عەرەفە كۆچی دوایی كردووە”.

له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە و هەزار و 600 کەسیان بە رێگای وشکانییه‌وه‌ سەفەریان کردووە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش لەڕێگەی ڤیزەی یەك ساڵییەوە چوونەتە سعودیە و دەیانەوێت حەج بكەن.

 

 

دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد
پێت دووەم حاجی كورد كۆچی دوایی كرد
قوباد تاڵەبانی جەژنانەی بەسەر ٤٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرد
دوات قوباد تاڵەبانی جەژنانەی بەسەر ٤٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرد
پەیوەنیدر